حەیدەر موتەیری ئەندامی پەرلەمانی عێراق، هەواڵی بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی گرێبەست بە “پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن” وەسف کرد و روونیشی کردەوە، حکومەتی فیدراڵی ئەم دەسەڵاتەی نییە.
موتەری گوتی: “دەبوو حکومەت خشتەی بودجەی ساڵی 2025 رەوانە بکات، کە حەوت مانگه دواکەوتووە، لەبری ئەوەی ئەو بەڵێنانە برەو بدات کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “قسەکردن لەسەر بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و بەستنەوەی بە بودجەی ساڵی 2026 هیچ نییە جگە لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و حکومەتی ئێستا مافی دەستووری نییە بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە بکات.”
پێشتر سەرۆکی هاوپەیمانی “پشتیوانی دەوڵەت”، پەرلەمانتار مورتەزا ئەلسەعدی گوتبووی، دوای دیدارەکەی لەگەڵ سوودانی رێنمایی داوه هەموو کارمەندانی گرێبەست له هەموو دامەدەزگاکان بەهەمیشەیی بکرێن.

