وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند “وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندووین، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانیان گەیشتووەتە 130 هەزار بەرمیل نەوت. لەو بڕە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بەکار دەهێنرێت و ئەو بڕەی دەمێنێتەوە کە 80 هەزار بەرمیل نەوتە، وەریدەگرین و هەناردەی دەکەین.”
عەبدولغەنی ئاماژەی بەوە دا “ئەمڕۆ یان سبەی، دەست بە وەرگرتنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکەین و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەین.”
وەزیری نەوت گوتی: بەهۆی ئەو هێرشەکان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزیوە و هەندێک کۆمپانیاکانیش کارەکانیان راگرت، ئەگەر ئێمە نەوتی هەرێم وەربگرین و هەناردەی بکەین، کۆمپانیاکانی دیکەش دەست به بەرهەمهێنان دەکەنەوه و ئاستی بەرهەمی نەوتی هەرێم زیاد دەبێت.”

