zagros news agency

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەرپرسان بڕیاری دا 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا، یاسای ژمارەی 6ی ساڵی 2025 “یاسای هەمواری یەكەمی پاسپۆرت ژمارە 23ی ساڵی 2015″، کە تایبەتە بە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سیاسەتمەداران و بەرپرسان بۆ “هەتا هەتایە” یاسایەكی نادەستوورییە.

سکاڵاکە لە لایەن هەریەكە لە وەزیری دەرەوەو وەزیری ناوخۆی عێراق، لەسەر سەرۆكی پەرلەمان تۆمارکرابوو. کە تیایدا داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی كردبوو بڕیار بدات بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025ی هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت، بەوپێیەی ئەم یاسایە سەرپێچی حوكمەكانی ماددەی (58 و 67 و 80)ی دەستور دەكات.

سکاڵاکاران داوایانکردبوو هەموارەكە هەڵوەشێندرێتەوە و یاساكە ببرێتەوە دۆخی پێشووی خۆی و دەست بە رێكاری نوێ بكرێت بۆ هەموارێك، كە وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆش بەگوێرەی میكانیزمە یاساییە پشتپێبەستراوەكان بەشدار بن تێیدا.

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025ی هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت نادەستوورییە، بەم پێیەش یاساكە هەڵدەوەشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای دیالە ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیادی کردووە

سەڵاح

کەربەلا… خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن دەکەن

سەڵاح

عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانى دارایی ده‌بێته‌وه‌

یاسین