zagros news agency

كشانەوەی بەپەلەی ئەمریكا دۆخی عێراقی خستە مەترسییەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لایەنی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە لە بڕیاری کشانەوەی دەستبەجێی تەواوی هێزەکانی لە عێراق، بەمەش ئەو خشتە زەمەنییەی پێشتر لەنێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەری ڕێک کەوتبوون بۆ کەمکردنەوەی هێزی سەربازی، تێدەپەڕێنێت. شارەزایەكیش لە سیاسەتی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەدات، لە ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق، بژاردەی ئابڵووقەی ئابووری و لێدان لە بەرەی مقاوەمە لەسەر مێزی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكادایە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کەناڵی (سکاینیوز عەرەبییە) لە سەرچاوەکانییەوە گواستوویەتییەوە، واشنتۆن بڕیاری داوە بەپەلە هێزەکانی لە هەردوو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا بکشێنێتەوە.

بڕیارە بەشێک لەو هێزانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێنەوە و بەشەکەی دیکەش ڕەوانەی یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی دراوسێ بکرێن.

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکییەکان بە عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە،پڕۆسەی کشانەوەکە خێراتر دەبێت لەوەی بڕیاری لێدرابوو، هەروەها پابەندی ئەو چوارچێوە زەمەنییە نابن کە لە ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکاندا هاتووە.

ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا ناڕەزایەتیی هەیە بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی یاسای حەشدی شەعبی.

هەواڵی پەیوەندیدار

موقتەدا سه‌در: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران پێویست به‌ سه‌ر كۆنه‌كردن‌ ناكات

سەڵاح

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق: دواکەوتنی خشتەکانی بودجە پێشێلکردنی دەستووره

یاسین

ڕووسیا: پیلانێکی ‘ئۆکراینی-بەریتانی’ بۆ دزینی فڕۆکەیەکی جەنگیی ‘میگ-٣١’ پووچەڵ کرایەوە

یاسین