zagros news agency

بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری لە بەغدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی کێشەی عەشایەری لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا چوار کەس کوژران کە دوویان ئەفسەر بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـ9-2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد، “بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری لە ناوچەی سەعدە لە بەغدا، دوو ئەفسەری پۆلیسی فیدڕالی کوژران و پێنج پۆلیسی دیکەش برینداربوون”.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزە ئەمنییەکان وەڵامی هێرشێکی چەکداریان داوەتەوە کە هۆکاری کێشەکە بوون، لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون و شەش کەسیشیان دەستگیرکران.”
وەزارەتی ناوخۆ هۆکاری ناکۆکییەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام جەختی کردەوە، ڕێگریی لەو تاوانبارانە و ئەوانەی دەستیان لە هاندانی ململانێی عەشایەری و چەکداری هەیە، دەکەن و چاوپۆشیان لێ ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

سەڵاح

چێڵسی دەیەوێت یاریزانێک بگەڕێنێتەوە تیپەکە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزى

سەڵاح