چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ “وەزارەتی جەنگ” لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، عودەی خدران بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی جەنگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ئامانجی ناردنی پەیامی هەڕەشەیه بۆ نەیارەکانی لە سەرانسەری جیهان، ئەوانیش ئێران، چین، رووسیا و هاوپەیمانەکانیان. ئێمە باوەڕمان بەوە نییە ئامانجی ئەمریکا مەبەستی ئەوە بێت بچێتە ناو هیچ شەڕێکی راستەقینە لەگەڵ ئەم میحوەرە گەورەیە جیهانییانە”.
خدران دەشڵێت، “عێراق وەک دەوڵەت و وەک هێزی سیاسی، بەڕاشکاوی هیچ بایەخێکی نەداوە بە پرسی گۆڕینی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ وەزارەتی جەنگ. ئامانجەکە پەیوەندیدارە بە میدیاکانەوە، هەوڵێکە بۆ نمایشکردن و هەمەچەشنکردنی دەسەڵاتی خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا عێراق و بەتایبەتی بەرەی مقاوەمه، ئامادەن بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک ئەگەر ئامانجی ئەمریکا لە گۆڕینی ناوەکە شەڕێکی هەمەلایەنە بێت لەو ناوچەیەی کە عێراق و هەموو وڵاتانی بەرەی مقاوەمه لە ناوچەکە و جیهان لەخۆدەگرێت”.

