zagros news agency

بۆ سێیەم جار لەسەریەک بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

سەرەڕای بانگهێشتی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بۆ پەرلەمانتاران بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییان، ئەمڕۆ جارێکی دیکه زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئامادەی دانیشتن نەبوون و بەهۆیەوه رێژەی یاسایی تەواو نەکرا و بۆ جاری سێیەم دانیشتنی پەرلەمان دواخرا.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا روونی کردەوه، “بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی دواخست” و سەرچاوەیەکی پەرلەمانیش ئاماژەی بەوەکردووە، دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

محەمەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەی لە بەردەوامی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان گرت و رایگەیاند، ئەمە پشتگوێخستنی روون و ئاشکرایە بۆ بەرپرسیارێتی نوێنەران بەرامبەر بە خەڵک.

کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەن لە دانیشتنەکانی داهاتوودا کردەوە بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە دەرکردنی یاسای گرنگ، ئەمەش بە “ئەرکێکی نیشتمانیی دەزانێت کە ناتوانرێت دوابخرێت”.

پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دانیشتنی ئاسایی خۆی لە رۆژانی سێشەممە و دووشەممەی رابردوو ئەنجام بدات بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی. کارنامەکە 11 بڕگە لەخۆگرتبوو، کە حەوت بڕگە تەرخانکرابوون بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاساکان و یاسایەکی پێشنیارکراو.

هەواڵی پەیوەندیدار

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق کەوتە ریزبەندی خراپترین وڵاتان لە پاراستنی ئازادییەکاندا

سەڵاح

بەغدا 100 کورسیی ماستەر و دکتۆرا به قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەدات

یاسین

نوێنەری ترەمپ و ئەندامێکی کۆنگرێس: عێراق لە هەژموونی ئێران ڕزگار دەکەین و دەیبووژێنینەوە

سەڵاح