ساڵح محەمەد ئەلعێراقی، کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدر ئاشکرای کرد، سەدر داوای چاکسازیی هەمەلایەنە و گۆڕینی بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی وڵات دەکات لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە بایکۆتی هەڵبژاردن.
لە پۆستێکی فەیسبووکدا ئەلعێراقی لە زاری سەدرەوە نووسیویەتی: “بەدیلی راستەقینەی بایکۆت گۆڕینی رووخسارەکانی ئێستایە. هیوادارین دەرگاکانی چاکسازی بکرێتەوە، دەرگای ملکەچبوون بۆ گەمژەکان دابخرێن و خەڵک لە چەکی کۆنترۆڵنەکراو و سەرکوتکردنی دەنگەکان پارێزراو بن. لە ئاوی پیس رزگار بن و پشکی ئاوی عێراق و کارەبای ونبوو بگەڕێتەوه، هەروەها خەڵک رزگاریان بێت لەو سنوورانەی کە کراوەن بەڕووی تیرۆر و قاچاخچێتی و سەپاندنی ئەجێندای بیانی کە مەزهەب و نیشتمانیان لاواز کردووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدیلی بایکۆت چاکسازیی هەمەلایەنەیە، گۆڕینی روخسار و تەنانەت گۆڕینی “کەڕەکان”، بۆ ئەوەی عێراق لەڕێگەی سیاسی و یاساییەوە رزگار بێت، بەبێ دەستوەردانی دەرەکی. بەڵام چۆن دەتوانن ئەوە بکەن؟”

