روانگەی “ئیکۆ عێراق” رۆژی شەممە ڕایگەیاند، فرۆشی نەوت چیتر بەشی دابینکردنی خەرجییە بەردەوامەکانی مانگانەی دەوڵەت ناکات، کە نزیکەی 11 تریلیۆن دیناره.
ئیکۆ عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: “خەرجییە بەردەوامەکان گەورەترین بەشی خەرجییەکانی دەوڵەت پێکدەهێنن، کە بڕەکەی دەگاتە زیاترت له 11.5 ترلیۆن دینار.” ئاماژەی بەوەداوە کە “ئەم بڕە لە کۆی 27 تریلیۆن دینارە کە کۆی گشتی خەرجییەکانی گەڕەکانی مۆڵەتپێدان، رێککەوتنی چین و وەبەرهێنان پێکدەهێنێت.”
روونیشی کردەوه: “زۆرینەی ئەم خەرجییە بەردەوامانە بۆ مووچە، بەخشین و یارمەتییەکان تەرخان دەکرێن.”
هەروەها روانگەکە ئاماژەی بەوەدا کە “داهاتە نەوتییەکانی دەوڵەت، بەپێی نرخی ئێستا کە لە نێوان ٦٥ و ٦٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکە، لە 10 تریلیۆن دینار تێنەپەڕیوه” و زیادی کرد: “داهاتە نانەوتییەکان سنووری 2 تریلیۆن دیناریان تێنەپەڕاندووە.”
“ئیکۆ عێراق” پێشبینی دابەزینی نرخی نەوتی کرد لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا و ئاماژەی بەوەدا کە “نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت رەنگە نزیک بێتەوە لە ٦٠ دۆلار”، هۆکاری ئەمەش گەڕاندەوە بۆ “زیادبوونی بەرهەمهێنانی جیهانی، بەتایبەتی ئەمریکا و زۆربوونی ئۆفەرەکان، جگە لە کەمبوونەوەی نیگەرانییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

