له كه‌ركووك، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له ماڵی به‌ربژێرێك كرد و پاشان چه‌كداره‌كان بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵاتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی 10ی 2025، نه‌وفه‌ل حه‌مه‌د لهێبی، به‌ربژێری لیستی حه‌سم بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ماڵه‌كه‌ی كراوه و دواتر ته‌قه‌كه‌ره‌كان بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌و رووداوه‌دا كه‌س بریندار نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌ستی پێكردووه.

