zagros news agency

بزانه عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا له تەمەنی هاوسەرگیری له چ پلەیەک دایه

 

سایتی نێودەوڵەتی “وۆرلد پۆپیولەیشن ریڤیو” تێکڕای تەمەنی یەکەم هاوسەرگیری لە عێراق بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرد.

سایتەکه لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووه: “تێکڕای تەمەنی یەکەم هاوسەرگیری لە عێراق 25.3 ساڵە، بەمەش پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان بەدەستهێناوە لەنێو ئەو وڵاتانەی کە کەمترین تەمەنیان هەیە بۆ یەکەم هاوسەرگیری.”

ئاماژەی بەوەشکرد: “سۆماڵ بە تێکڕای 20.6 ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی عەرەبی، دوای ئەو ئێریتریا بە 20.7 ساڵ پلەی دووەم، پاشان سوودان بە 21.9 ساڵ پلەی سێیەم، یەمەن بە 23 ساڵ پلەی چوارەم، میسر بە 25 ساڵ پلەی پێنجەم و عێراقیش بە تێکڕای 25.3 ساڵ له پلەی شەشەم دایه.”

بەپێی راپۆرتەکه: “ئیمارات بە تێکڕای 25.6 ساڵ پلەی حەوتەمی گرتووە، دوای ئەو مەغریب بە 25.7 ساڵ پلەی هەشتەم، پاشان سعوودیە بە 25.9 ساڵ پلەی نۆیەم و فەلەستین بە 26.2 ساڵ پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.”

لە ئاستی جیهانیشدا، سایتەکه ئاماژەی بەوەدا کە “کۆڵۆمبیا نزمترین تێکڕای تەمەنی بۆ یەکەم هاوسەرگیری تۆمار کردووە کە 18.1 ساڵه، دوای ئەو تەنزانیا بە 19 ساڵ و پاشان لیبریا بە 19.1 ساڵ دێت، لە کاتێکدا ئیسپانیا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە بووە کە بەرزترین تێکڕای تەمەنیان هەیە بە 38.8 ساڵ، دوای ئەویش چیلی بە 37.8 ساڵ دێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

ART

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 رادەگەیەنرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین