zagros news agency

کۆمیسیۆن سێ سیستەمی چاودێری دیاری دەکات بۆ دڵنیابوون لە شەفافییەتی هەڵبژاردنەکان

 

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، جەختی لەسەر سەربەخۆیی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن کردەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە هیچ کاریگەرییەکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنەکان نییە و پڕۆسەکە بە سێ سیستەمی چاودێریدا تێدەپەڕێت.

حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: “کۆمیسیۆن دڵنیایی دەدات لە سەربەخۆیی یاسایی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی، لەڕێگەی بنەما سەرەکییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردندا.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “کۆمیسیۆن سیستەم و کۆمەڵێک ئاماژە دادەنێت کە بەهۆیانەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێتە جێگەی چاودێری و دەستنیشانکردنی هەموو ئەو هەڵانەی کە رەنگە رووبدەن، ئەوەش لەڕێگەی دانانی سیستەمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی و سیستەمی بریکارانی پارتە سیاسییەکان و هەر کەسێکی تر کە پەیوەندی بە بابەتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت لە بەشی دووەمی فیلمێکدا رۆڵ دەگێڕێت

ART

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح