zagros news agency

حکوومەتی عێراق هاوردەی سووتەمەنی رادەگرێت

 

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دوای هەوڵە زۆرەکان کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوون و بەهۆیانەوە پاڵاوگە نوێیەکانی نەوت لە چوارچێوەی پلانی بەدەستهێنانی خۆبژێویدا خرانە کار و بەهۆی گەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیمان لە (بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی) بۆ رێژەیەک کە لە تێکڕای بەکاربردنی ناوخۆیی زیاترە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی دا بە راگرتنی هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە.”

هەروەها دەڵێت: “پێویستە بریکاری دابەشکردن و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کۆنترۆڵی بەکاربردنی ناوخۆیی بکەن و بڕە زیادەکە بگوازنەوە بۆ هەناردەکردن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

سەڵاح

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

یاسین

به‌ ڤیدیۆ.. ده‌ستگركردنی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتن

سەڵاح