مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان، لە ماوەی نێوان 27ی تشرینی دووەم تا 5ی کانوونی یەکەم سەردانی هەریەک لە تورکیا، عێراق و ئیسرائیل دەکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ ئاژانسی شفق نیوز نێردراوە، گەشتەکەی ڕیگاس کە ئیستەنبووڵ، بەغدا، هەولێر و قودس دەگرێتەوە، جەخت لەسەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پشتگیریکردنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادی ئایین و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.
لە عێراقدا، بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕوونی کردەوە کە ڕیگاس زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجام دەدات و سەردانی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا دەکات، هاوکات کونسوڵخانەی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکاتەوە.

