zagros news agency

شەش کەس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێبڕکێ دەکەن

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، کە هێزە سیاسییە سووننە براوەکانی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، ناوی کاندیدەکانی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی نوێیدا ئاشکرا کرد.

سەرچاوەکە بە شه‌فه‌ق نیوزی راگەیاند: “کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی کۆکەرەوەی پێکهاتە سووننەکان، کە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان تاوتوێ دەکات و سی ڤیی کاندیدەکان لەگەڵ ئەو رێنماییانەدا دەگونجێنێت کە ئەنجومەنەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری کردوون”.

گوتیشی: “لیستی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەریەک لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محەمەد تەمیم وەزیری پێشووی پەروەردە، سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لەگەڵ سالم عیساوی و مەحموود قەیسی لەخۆدەگرێت”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە “دیاریکردنی پێداویستییەکانی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە ٢٥ خاڵ” کرد، و روونیکردەوە کە “دانیشتنێکی دیکە دوای کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ناونانی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران “.
بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن، هێزە سووننەکان ٧٧ کورسییان بەدەستهێناوە، ئەمەش وادەکات دووبارە پێکهێنانەوەی هاوپەیمانییەکان ببێتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

مەسرور بارزانی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز كرد

سەڵاح

خامنەیی: داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوان و بەجێن

سەڵاح