zagros news agency

مووچە زۆرەکەی بینزیما رێگری لە گەرانەوەی دەکات بۆ ئەوروپا

 

پاش ئەوەی گرێبەستی کەریم بینزیمە لەگەڵ ئیتیحاد لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوە یانەکانی ئەوروپا چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە بکەن،لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لۆ پرۆگریسی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە کە لیۆن ئارەزووی گەرانەوەی کەریم بینزیمە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بینزیمەش ئارەزووی گەرانەوە دەکات بۆ لیۆن، بەڵام ئەوەی رێگرە لە ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە مووچە بەرزەکەی هێرشبەرەکەیە بەجۆرێک ئێستا لەگەڵ ئیتیحاد ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە ئەگەری پەیوەندیکردن بە لیۆنەوە ناچاردەبێت بەرێژەیەکی یەکجار زۆر مووچەکەی بکاتەوە.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداری 74 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 49 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یامال و فاتی دەکات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki