zagros news agency

تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن

دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بەهەموو ئەو تانانە دەکات کە لەسەر ئەنجامی هەرڵبژاردن پێشکەش کراو.
ئەمرۆ یەکشەممە، 7ـ12-2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پێداچوونەوەی بەهەموو تانەکان کردووە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشکەش کراون. ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتیی ئەو تانانەی پێشکەش کراون، بریتین لە 853 تانە و دواتر ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام درا و ڕێژەی بەشداریی لە سەرانسەری عێراق لە دەنگدانی گشتی بریتی بوو لە 54.35% و ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتیش 82.42% بوو. ڕۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2025 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

راژان عەولا : پارتی لە كوێبێت ئارامی و ئاوەدانی لەوێیە

گوران

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ڕێگری لەوانە دەکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی تێک بدەن

یاسین

Appel لە نوێترین وەشانیدا تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین