zagros news agency

عەدنان فەیحان به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

 

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامه و له قۆناغی یەکەم هەیبەت حەلبووسی به سەرۆکی پەرلەمانی و له قۆناغی دووەمیشدا عەدنان فەیحان سەر به کوتلەی سادیقوون به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

له هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان عەدنان فەیحان و موحسن مەندەلاوی کاندیدی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بوون.

له کۆتاییدا عەدنان فەیحان له کۆی 306 دەنگ به 177 به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

له دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان 309 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و بەشدارییان له هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کرد.

هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بوون. لەناو ئەم سێ کاندیده هەیبەت حەلبووسی له کۆی 309 دەنگ به 208 دەنگ به سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.

له قۆناغەکانی دواتر هەر ئەمڕۆ جێگری دووەمی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتییه بۆ ئەم پۆسته.

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

یاسین

پڕۆژەی ڕووناکی ( کارەبای 24 کاتژمێری) گەیشتە زاخۆ

یاسین

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح