سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناوی 15 کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکه: فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند کران و کاندیدەکانی دیکه بریتین له: شوان حەوێز فەريق، ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفيق، حوسێن تاها شنگالی، نەجمەدين عەبدولكەريم حەمەكەريم، ئاسۆ فەرەیدوون، سامان عەلی، سامان عەلی شاڵی، سەباح ساڵح سەعيد، عەبدوڵڵا محەمەد عەلی، لەتیف جەمال رەشيد، ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمين، نزار مەحمەد سەعيد، سەردار عەبدوڵڵا مەحموود و موسەننا ئەمین نادر.
سەرۆکایەتیی پەرلەمان راشیگەیاندووه: ئەوانەی ناویان پەسەند نەکراون دەتوانن له دادگای فیدراڵی تانه له بڕیارەکه بدەن و ماوەی تانەلێدان نابێت له سێ رۆژ تێپەڕێت.

