ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە، هۆشداریی دایە هاووڵاتییانی لە گەشتکردن بۆ ٢١ وڵات لە جیهاندا بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی لە “ئاستی چوارەم” (کە بەرزترین ئاستی مەترسییە) بۆ هاووڵاتییانی دەرکردووە و تێیدا ئاگاداریان دەکاتەوە کە گەشت بۆ ئەم وڵاتانە نەکەن.
لیستی وڵاتەکان ئەمانە دەگرێتەوە:
عێراق، ئەفغانستان، بیلاڕوس، بورکینافاسۆ، میانمار، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، هایتی، ئێران، لوبنان، لیبیا، مالی، نەیجەر، کۆریای باکوور، سۆماڵ، سوودانی باشوور، سوودان، سووریا، ئۆکرانیا، ڤەنزوێلا و یەمەن.

