zagros news agency

سوودانی ڕێنمایی دەدات بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان

 

محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ ڕێنمایی دا بە سەرجەم لایەنە حکومییەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەن سەبارەت بە زیادکردنی داهاتەکان و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییە ئابوورییانەی حکومەت گرتوویەتیە بەر.
ئەم ڕێنماییانە لە میانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری هات، کە تێیدا وەزیرانی بازرگانی، پیشەسازی، تەندروستی و گەیاندن (بە وەکالەت) و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و چەند ڕاوێژکارێک ئامادەی بوون.
گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە:
• کەرتی گەیاندن: گفتوگۆ کرا لەسەر پێشنیازەکانی زیادکردنی داهاتی ئەم کەرتە بە ئامادەبوونی وەزیری گەیاندن و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.
• پڕۆژە پیشەسازییەکان (گازی شل): سوودانی جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی پشتگیریکردنی ئەو گازەی لە کارگەکانی بەردی سوور (تەپڵەک) بەکاردێت بۆ پەرەپێدانی تەکنیکی و پاراستنی ژینگە. هەروەها فەرمانی دا بە بەردەوامبوونی پێدانی قەرزی بانکی بە مەرجی ئاسان بەو کارگانەی دەیانەوێت سووتەمەنییەکەیان لە نەوتی ڕەشەوە بگۆڕن بۆ گاز.
• کەرتی وزە و کارەبا: ڕێنمایی درا بە بەردەوامبوون لە گۆڕینی سیستەمی کۆکردنەوەی کرێی کارەبا (جباية) بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی، بەتایبەت بۆ ئەو شوێنانەی باری کارەبایان زۆرە، و پاشان جێبەجێکردنی بەسەر بوارەکانی تریشدا بە شێوەیەکی پلەبەندی.
• تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل: گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە کرا کە هاوردەی وڵات دەکرێن، بە مەبەستی دۆزینەوەی باشترین ڕێگە بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا ماوەی 50 ڕۆژ بۆ پارەدانی پسوولەی هاوبەشانی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت

گوران

ترەمپ؛ کوڕەکەم هەوادارێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

یاسین