ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران لە نێوان هەرێم وبەغدا تاوتوێ دەکرێت

شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ تاوتوێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی04ی2024 شاندێکی وەزارەتی بارزگانیی حکوومەتی فیدراڵی گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و  لەگەڵ به‌رپرسان له‌ وەزارەته‌كانی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاتنی شانده‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر بۆ تاووتوێكردنی پلانی وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكرده‌وه‌:  وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و یەکەم بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو دەستپێكێك كه‌ 4 بارهه‌ڵگر بوو وەرگیرا لەو پارێزگایە و پرۆسه‌كه‌ پارێزگاكانی دیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌گرێته‌وه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیشەوە.

وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه‌، له‌ مانگی شه‌شدا ده‌ست ده‌كرێ به‌ كڕینی گه‌نمی جووتیاران له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یەك تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیارانیش له‌ شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆن: کاتژمێر شەشی ئێوارە سندووقەکانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دادەخرێت

یاسین

ئەمەریکا داوای جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

یاسین

نەتانیاهۆ گوزری باشمان لە ئێران وەشاندووە

سەڵاح