zagros news agency

سوپای پاسداران هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستەقینە”ی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بە مووشەک و تەیارەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی “عەدێری” لە کوێت و بنکەی دەریایی “مینا سەلمان” لە بەحرێن کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرە. سوپای پاسداران جەختی کردەوە، تا ئەو کاتەی سێبەری شەڕ لەسەر ئێران لانەچێت و دوژمن بە تەواوی تەسلیم نەبێت، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەتائیبی سەیدولشووهەدا ۱۰ مەرج بۆ «ڕێکخستن و ڕادەستکردنی چەک» بە دەوڵەت دادەنێت

سەڵاح

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دواخرا

یاسین

هاوپەیمانی عەزم: ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی زەیدی کرد بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا

دڵشاد