zagros news agency

سادقوون چوارچێوەی هەماهەنگی بە بەرپرسیاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دەزانێت: سوودانی چانسی زیاترە

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی “سادقوون”، محەمەد بەلداوی چوارچێوەی هەماهەنگی بە بەرپرسیار زانی لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئاماژەی بەوەش کرد کە محەمەد شیاع سوودانی حاڵی حازر زۆرترین چانسی هەیه.
بەلداوی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “بەستنەوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە کۆتاییهاتنی جەنگی ناوچەکە کارێکی هەڵەیە.” جەختیشی کردەوە کە پێویستە لە سایەی ئەم بارودۆخەدا حکومەتێک پێکبهێنرێت کە “نیشتمانی و دڵسۆز بێت و توانای پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراقی هەبێت.”
بەداوی گوتی:
دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە و چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیاری ئەم دواکەوتنەیە.
بەلداوی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستەنگەکان تێپەڕێنراون و تەنها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت ماوە.
ئاماژەی بە بوونی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد.
جەختی کردەوە کە چەند کاندیدێک هەن و دەبێت پێوەرەکانیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە ئێستادا محەمەد شیاع سوودانی بەختێکی زیاتری هەیە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی

سەڵاح

‏لە سەر فەرمانی سوودانی نەخۆشخانەیەک لە غەززە دروست دەکرێت

سەڵاح

باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق: بۆ پاراستنی ناوچەکە لەگەڵ عێراقدا دەمێنینەوە

سەڵاح