zagros news agency

سێیەم هێرشی ئاسمانی لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەرف سەخەری لە بابل کردە ئامانج

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای بابل ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جەرف سەخەر ڕووبەڕووی بۆردومانی ئاسمانی بوونەتەوە.
ژوورەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی جەرف نەسر (جەرف سەخەر) لە باکووری پارێزگاکە، لە ڕێگەی درۆنێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر.”
لە بەیاننامە دوابەدوای یەکەکانی تریشدا هاتووە:
بۆ جاری دووەم هەمان ناوچە و هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردومان کراونەتەوە.
دوای چەند خولەکێک، هێرشی سێیەم ئەنجامدراوە کە بەپێی سەرچاوەکان “بازگەی شەهیدان”ی لە جەرف سەخەر کردووەتە ئامانج.
ژووری ئۆپەراسیۆنەکان جەختی کردەوە کە هەر سێ هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە، چونکە ئەو بارەگایانەی کرابوونە ئامانج چۆڵ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق دەکات

دڵشاد

گۆڕانی رەنگی دەریاچەیەکی یۆنان بۆ پەمەیی زانایان سەرسام دەکات

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

یاسین