zagros news agency

سەربازێکی ئەمریکایی لە دەریای عەرەبدا بێسەروشوێن بووە

 

سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند لە دوای نیشتنەوەی ناچاریی هێلیکۆپتەرێکی جۆری “ئێم-ئێچ ٦٠ ئێس سیهاوک” لە دەریای عەرەبدا، سەربازێکی وڵاتەکەیان بێسەروشوێن بووە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون؛ باری تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە.
سوپا جەختی کردەوە هیچ نیشانەیەک نییە ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمنکارانەدا ڕووی دابێت.
فەرماندەیی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “کەشتییەکانی هێزی دەریایی لە ناوچەکەدا بەدوای ئەندامێکی تیمی فڕیندا دەگەڕێن و لێکۆڵینەوەش دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
” ئەم هێلیکۆپتەرە لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش” جێگیر کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، نیشتنەوەی ناچاریی هێلیکۆپتەر لەسەر ئاو بۆ فڕۆکەوانە شارەزاکانیش مەترسیدارە، چونکە ئەم جۆرە هێلیکۆپتەرانە بەهۆی قورسیی بەشی سەرەوەیان، کاتی کەوتنە ناو ئاو زوو سەرەوژێر دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا

یاسین

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداری دایه‌ خامه‌نه‌ئی

سەڵاح

ئۆپۆ کامێرەی سێلفی چوارگۆشە جێگیر دەکات لەسەر مۆبایلی نوێ

یاسین