zagros news agency

لیڤەرپوول توشی کێشەیەکی دیکە دەبێتەوە

 

نیگەرانییەکی زۆر لە ناو یانەی لیڤەرپوول دروست بووە سەبارەت بە ئامادەیی محەمەد سەڵاح و ئەلیسۆن بۆ یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ کە بڕیارە یاری چوون لە هەشتی نیسان لە یاریگای باخچەی شازادەکان و یاری گەڕانەوە لە 14یە نیسان لە ئەنفێڵد بەڕێوەبچێت.

محەمەد سەڵاح لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزە بەرانبەر گەڵاتەسەرای تووشی پێکان بوو و ناچار بوو یاریگا جێبهێڵێت هەرچەندە پێش پێکانەکەی گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەسیستێکی هەبوو، ئەم پێکانەش وای کرد لە یاری بەرامبەر برایتۆن نەتوانێت بەشداری بکات و تیپەکەشی شکست بهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی فووت مێرکاتۆی فەڕەنسی بەشداریکردنی ئەم دوو ئەستێرەیە بەرامبەر پاریس جێگەی گومانە و ئارنی سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوول هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر دۆخی محەمەد سەڵاح ئاشکرا نەکردووە چونکە هێشتا بەتەواوی دڵنیا نییە لە ڕادەی چاکبوونەوەی یاریزانەکە.

یانەی لیڤەرپوول ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە و هەوڵدەدات پێش یارییە ئاگرینەکەی مانگی نیسان گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە و هێرشبەرە میسرییەکەی بۆ یاریگاکان بگەڕێنێتەوە تاوەکو بە تەواوی هێزی خۆیەوە ڕووبەڕووی یانە فەڕەنسییەکە ببێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

گرانێت چاکا نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ

یاسین

لە کرێکاری گەچکاریەوە بۆ پاڵەوانی ئۆڵۆمپی

یاسین

جابی ئەڵۆنسۆ ئاڵەنگارییەکی گەورە دەکات لەگەڵ مباپێ

یاسین