zagros news agency

کوژرانی فەرماندەی فەوجێک و ٣ چەکدار لە بۆردومانێکی تەلەعفەردا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە نەینەوا، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دووەم هێرشی ئاسمانی کە پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە قەزای تەلەعفەر کردە ئامانج، بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک ئەندامی حەشدی شەعبی.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “دووەم بۆردومانی ئاسمانی کە بارەگای لیوای حوسێن (لیوای ٥٣)ی لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای تەلەعفەر کردە ئامانج، بووەتە هۆی کوژرانی فەرماندەی فەوجی مەغاویر و سێ ئەندامی تری حەشدی شەعبی.”
تیمەکانی بەرگریی شارستانی، بەڵگەی تاوان و شارەزایانی تەقەمەنی دەستیان بە ڕێکارەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی وردەکارییەکانی هێرشەکە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەمان بارەگا ئێوارەی ئەمڕۆ دووجار بۆردومان کراوە، ئەمەش پەرەسەندنێکی ئەمنی بەرچاوە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سەردانی شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌كات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتی سوپا، یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەخاتە ڕوو

یاسین