zagros news agency

وەزارەتی نەوت: دەستمان بە هەناردەکردنی نەوتی ڕەش بە تانکەر لە ڕێگەی سووریاوە کرد

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی هەناردەکردنی “نەوتی ڕەش”ی بە تانکەر لە ڕێگەی خاکی سووریاوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و دابینکردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، وەزارەتی نەوت دەستی کردووە بە هەناردەکردنی نەوتی ڕەش بە تانکەر لە ڕێگەی وڵاتی سووریای دراوسێوە.”
روونیشی کردەوه: هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری هەیە بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەیشتنی بڕە نەوتەکان لە ناو خاکی سووریاوە تا دەگاتە دەروازەکانی هەناردەکردن.
وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی کردووەتەوە کە پڕۆسەی هەناردەکردن بە شێوەیەکی هەڵکشاو (تصاعدي) دەبێت بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەکراو و بەهێزکردنی ئابووری وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی ئەمنی گەیشتنە سنووری نێوان عێراق و سووریا

سەڵاح

بەکارهێنانی نازناوی “دادوەر” لە دەرەوە قەدەغە کرا

سەڵاح

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: زۆربەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران داخراون

سەڵاح