zagros news agency

‎وەزارەتی دادی عێراق: لێکۆڵینەوە لە ١٠٠٠ تیرۆریست تەواو بووە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتان بۆ ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتییانیان هەیە

وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند کە شوێنی دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی داعش بە چەندین پشتێنی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر و کارمەندانی فەرمانگەی چاکسازییەوە پارێزراوە. هاوکات ئاماژەی بە تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٠٠٠ کەسیان کرد و ڕایگەیاند کە هەوڵ هەیە بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتەکه ڕایگەیاند: “ئەندامانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندیی کەرخ دەستبەسەرن و لە کاتی ئێستادا بۆ هیچ شوێنێکی تر ناگوازرێنەوە.”

لعێبی گوتی: شوێنی دەستبەسەرکردنی تیرۆریستەکان بە توندی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر و فەرمانگەی چاکسازیی عێراقەوە پارێزراوە.

ئاشراشی کرد: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٠٠٠ تیرۆریست تەواو بووە، بەڵام هێشتا هیچ حوکمێکی دادوەرییان بەسەردا نەدراوە.

لعێبی ڕوونی کردەوە کە هەر حوکمێکی سێدارە ئەگەر دەربچێت، پێویستە پلەی بنبڕ (الدرجة القطعية) وەربگرێت و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسند بکرێت.

راشیگەیاند: تا ئێستا هیچ وڵاتێک داوای گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆی نەکردووە بۆ تەواوکردنی ماوەی سزادانیان لە وڵاتەکەیان. بەڵام وەزارەتی داد لە داهاتوودا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە واژۆ دەکات کە دەیانەوێت تیرۆریستە مەحکومەکان وەربگرنەوە، جگە لەوانەی حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی دەکات

سەڵاح

ترامپ لە کنێسێتی ئیسرائیل: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هاوبەشی ئاشتیین

یاسین