دۆسییه‌ی ئه‌منیی دوو قه‌زای سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه، ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌یاننامه‌ی ژماره (18)ی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له چوارچێوه‌ی ڕاده‌ستكردنی دۆسییه‌ی ئه‌منیی شاره‌كان، له وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه، بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌ستیان به وه‌رگرتنی دۆسییه‌ی ئه‌منیی هه‌ردوو قه‌زای قائیم و رومانه له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی شاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هێزه‌كان هاتووه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌پاندنی یاسا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كان.
چاودێرانی ئه‌منیی له عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ترسی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه میلیشیاكان، له‌م كاته‌دا دۆسییه‌ی ئه‌منیی ئه‌و قه‌زایانه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا.
چاودێران ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو، له هه‌ندێك سه‌ربازگه هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد تێكه‌ڵ كراون، به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كرێنه ئامانج.

