zagros news agency

سکاڵای گێچەڵی سێکسی ناوەندە هونەرییەکانی تورکیا دەهەژێنێت

لە هەفتەکانی ڕابردوودا بەشە هونەری و فەرهەنگییەکان لە تورکیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی زانیاری و بەڵگە بوونەوە. زیاتر لە 100 پیاو تاوانبار کراون بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات.

 

لە لیستێکدا ناوی کەسایەتییە دیارەکانی بواری وێنەگری، موزیک، نواندن، کۆمیدیا و بڵاوکردنەوە هەن. چەندین ئافرەت لە سۆشیالمیدیا زانیارییان لەبارەی ڕەفتاری نەشیاو و فشارەکانی ناو ژینگەی کار بڵاوکردەوە. لە بەرامبەردا چەندین دامەزراوەی هونەری هاوکارییان لەگەڵ ئەو کەسانە ڕاگرت کاتێک ناوەکانیان ڕاگەیەندرا.

 

سەرەتای تۆمەتەکان لە بواری وێنەگرییەوە دەستی پێکرد، بەشێک لەو ئافرەتانە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کەوتوونەتە ژێر فشار بۆ گرتنی وێنەی ڕووت.

 

گۆرانیبێژی تورک گوکان ئۆزۆگوز ئەندامی گرووپی ئاسینا تاوانبار کرا بە ناردنی پەیام بۆ داواکردنی وێنەی ڕووت.

 

تاوانبارکردنەکان گەیشتنە بەشی شانۆ و ڕاگەیاندن. کۆمیدیانی دیاری تورک مەسعود سورەی ڕووبەڕووی تۆمەتی دەستدرێژی بووەوە. بەرهەمهێنەرانی بەرنامەکەی لە یوتوب بەکۆتاهێنانی هاوکارییان لەگەڵ ئەم کۆمیدیانە ڕاگەیاند.

 

دامەزرێنەری گۆڤاری ئارجۆنۆتس کۆلتیجین کاجان ئاقبولوت دەستبەرداری کۆمپانیاکەی بوو. سەکۆی موبی تورکیا پێشاندانی فیلمەکانی دەرهێنەر سەلیم ئیڤجی ڕاگرت.

 

سەندیکای ئەکتەرانی تورکیا پشتڕاستی کردەوە، شایەتیدانی جۆراوجۆریان پێگەیشتووە کە تایبەتن بە پێشێلکاری لە کاتی تاقیکردنەوەکانی نواندن.

 

چالاکوانان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ترسی لەدەستدانی کار و ناهاوسەنگی هێز وایکردووە قوربانییان بۆ چەندین ساڵ هەواڵەکان بشارنەوە. داواکارییەکان بۆ دروستکردنی سیستەمێکی پارێزراو بەردەوام زیاد دەکەن تاوەکو ڕێگری لە خراپبەکارهێنانی دەسەڵات لە دامەزراوە هونەرییەکاندا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی شەکری خوێن

یاسین

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات، مووچه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت

سەڵاح