zagros news agency

عێراق دوو تۆمەتباری بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە دوای بێبەریبوونیان لە ئەندامبوون لە داعش

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ ڕادەستکردنەوەی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە یەکێکیان فینلەندی و ئەوی دیکەیان ئەمریکییە، ئەوەش دوای ئەوەی سەلمێنرا کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”ـەوە نەبووە.
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوەندی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی دادوەریی نێودەوڵەتی، دوو تۆمەتباری (کە یەکێکیان مێرمنداڵ و هاوڵاتی کۆماری فینلەندایە و ئەوی دیکەیان هاوڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە) ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکانیان کردووەتەوە، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی ئەندام نەبوون لە تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکان هاتووە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، و وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە پرسەکانی تیرۆر.”
جەختیشی کردەوە کە “هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لایەنە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگریکردن لە دەربازبوونی تێوەگلاوان لە سزادان.”
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق پێشتر (5704) تۆمەتباری لە ئەندامانی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعشی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە وەرگرتووەتەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر ئەمشەو لە دهۆکەوە هەنگاو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەنێت

یاسین

مەلا میکائیل هەرکی: ل بەغدا دێ کارکەین بۆ جیبەجێ کرنا بەرنامێ پارتی

یاسین

تاڵیبان کارەکانی پۆلیسی ئینتەرپۆلی لە ئەفغانستان ڕاگرت

یاسین