zagros news agency

ریال مەدرید دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

 

ریاڵ مەدرید پاش ئەوەی وەرزی رابردووی بەبێ بەدەست هێنانی نازناو تێپەراند لە ئێستاش نزیکە لەوەی هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر ریاڵ مەدرید ئەم وەرزەش بەبێ بەدەست هێنانی نازناو تێپەرێنێت ئەوا گەورەترین چاکسازی لە تیپەکەیاندا ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئیدواردۆ کاماڤینگا لە پێشەنگی ئەو یاریزانانە دەبێت کە ریاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبن
لەلایەکیترەوە هۆکاری دیاریکردنی کاماڤینگا بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ئاستی ئەو یاریزانە بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە و بەردەوام دەبێتە خاڵی لاوازی تیپەکەی.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 36 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ بڕیارە یەکەم یاری بە ئەستێرە لاوەکەی ئەنجام بدات

یاسین

چێڵسی چاوی لە گۆڵپارێزێکی ئەرجەنتینیە

یاسین

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدرێ ڕاگەیاند

یاسین