zagros news agency

گەنجێک داپیرەی خۆی دەکوژێت

 

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان لە زیقار (باشووری عێراق) ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ى 4ى 2026 وردەکاری تاوانێكی کوشتنی لە قه‌زاى ئیسڵاح له‌ سنوورى پارێزگاكه‌ ئاشکرا کرد و دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی پشتڕاست کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تیمێكی پۆلیس توانیویانە لە ماوەیەکی كه‌مدا ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن. دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دەستگیر کرا. تۆمەتبارەکە ناوی (م.س.م)، لەدایکبوی ساڵی 2004ـه‌ و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەگوێرەی دانپێدانانی تۆمەتبارەکە، لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، بەیانی چووەتە ماڵی داپیرەی لە قەزای ئیسڵاح و داوای پێنج ملیۆن دیناری لە قوربانییەکە کردووە. کاتێک ڕەتیکردووه‌ته‌وه‌ پارەی پێدا، پێش ئەوەی تفەنگێکی کڵاشینکۆف لە ناو ماڵەکەوە بدزێت، هێرش دەکاتە سەر و بە ئامێرێکی تیژ دەیکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پشتڕاستی کردەوە کە دانپێدانانی تۆمەتبارەکە له‌لایه‌ن دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ پەسەند کراوە، هەروەها پشکنینی پزیشکی دادوەری ئەنجامدراوە کە لەگەڵ لێدوانەکانیدا دەگونجێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری ڕاگرتنی داوە بەپێی بڕگەکانی مادەی 406ی یاسای سزادان.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌سێكی نزیكی ترامپ له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ زانیاریه‌كی گرنگ له‌باره‌ی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

یاسین

هونەرمەندێکی ڕاپەری ئێرانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

سەڵاح

تورکیا؛ ترس و نیگەرانی لە دانانی کامێرای نهێنی لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکاندا

یاسین