zagros news agency

لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن کۆ دەبنەوە

بەرپرسانی لوبنان و ئیسرائیل بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦ لە واشنتۆن خولی دووەمی وتووێژە ڕاستەوخۆکانیان دەست پێ بکەن.
تەوەرەی سەرەکیی وتووێژەکان درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە دەڕۆژەییەیە لە ڕۆژی هەینی ١٨ی نیسانەوە جێبەجێ کراوە.
بەیرووت ڕایگەیاندووە داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک دەکات تا ڕێگه لە دەستپێکردنەوەی شەڕ بگرێت. بەرپرسانی لوبنانی هەروەها نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر وێرانکارییە بەرفراوانەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دەردەبڕن. ئەم گفتوگۆیانە دوای ئەوە دێن، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا پێنج کەس کوژران کە “ئەمەل خەلیل”ی ڕۆژنامەنووسی لوبنانی یەکێکیان بوو.
گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، گوتی وڵاتەکەی کێشەیەکی جیدی لەگەڵ لوبناندا نییە و حزبوڵڵای بە ڕێگری ئاشتی ناو برد. هاوکات نوێنەرێکی حزبوڵڵا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە کە ڕەنگە وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا قبووڵ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوه تەنانەت ئەگەر پەسەندکردنی بودجەش دواکەوێت

سەڵاح

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس عێراق به‌ندێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه‌

یاسین

مۆسکۆ: پێشێلکردنی هەریمی ئاسمانیی ڕۆمانیا لەلایەن درۆنی ڕووسییەوە “بێ بنەمایە

یاسین