سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی دواخستووە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە کۆبوونەوەکەی دوابخات کە بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان و نەگەیشتن بە میکانیزمێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران”.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە “ئەمڕۆ تەنها کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئەنجام دەدرێت”.
هەواڵی داهاتوو

