zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی: هەوڵێک هەیە بۆ دامەزراندنی بۆرسەی خۆراک

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند کە کار بۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەکەن بە مەبەستی دامەزراندنی “بۆرسەی عێراقی بۆ کاڵا خۆراکییەکان”. ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕێکخستنی نرخەکان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە، لەگەڵ دیاریکردنی پلانی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە ستراتیژییانەی کە لەم وەرزەدا (٢٠٢٦) زیادەن.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی گوتی: ئەمه پڕۆژەیەکە بۆ مامەڵەکردن بە بەروبوومەکان بە شێوەیەکی شەفاف و لەسەر بنەمای “خستنەڕوو و داواکاری”، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەستی ناوەند (دەڵاڵەکان) و سەقامگیریی نرخ.
راشیگەیاند: وەزارەت کار دەکات بۆ بەستنەوەی مەرزەکان و بەندەرەکان بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ شوێنپێهەڵگرتنی بارەکان (Tracking) لە وڵاتی بنەڕەتییەوە تا دەگاتە کۆگا نێوخۆییەکان.
حەنوون گوتی: بۆ وەرزی ٢٠٢٦، ئەگەر بڕی بەرهەم لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر بوو، عێراق پلانی هەیە ئەو زیادەیە هەناردە بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی دەوڵەت و پاڵپشتی جوتیاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ غه‌ززه‌ ، سوپای ئەمریکا دەرچەیەکی دەریایی داناوە

سەڵاح

120 ملیار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

سەڵاح

وەزارەتی شارەوانی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە

یاسین