zagros news agency

جارێکی دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەت دواخست

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی دواخستووە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە کۆبوونەوەکەی دوابخات کە بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان و نەگەیشتن بە میکانیزمێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران”.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە “ئەمڕۆ تەنها کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئەنجام دەدرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپایی ئیسرائیل لە کاتی جەنگی دژی ئێران سەربازگەیێکی نهێنی لە عێراق دامەزراندبوو

گوران

ڕاوێژکارێكى سوودانی: پێنج هه‌زار عێراقی لە سوپای ڕووسیا ناونووس کراون

دڵشاد

‎ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

گوران