zagros news agency

لەوەی 24 كاتژمێر ئیسرائیل 85 هێرشی كردۆتە سەر حیزبولا

دوای زنجیرە هێرشێکی فراوانی ئاسمانی کە دوێنێ باشووری لوبنان شاهیدی بوو، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٨٥ شوێنی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.

ئاڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “ئێکس” وتی: “هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٨٥ ژێرخانی سەربازی حیزبوڵڵایان لە چەند ناوچەیەکدا هێرش کردووەتە سەر، لەوانە کۆگاکانی چەک، سکەی فڕێدانی مووشەک و بیناکانی بەکارهاتوو بۆ مەبەستە سەربازییەکان.”

ئەو زیادیکرد کە ئەندامانی حیزبوڵڵا ئەو شوێنانەیان “بۆ بەڕێوەبردنی پلانە تیرۆریستییەکان دژ بە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و ناوخۆی ئیسرائیل” بەکارهێناوە.

لە هەمان کاتدا، وتەبێژی سوپا ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئاسمانییەکان تونێلەک لە ناوچەی بەقاع، ڕۆژهەڵاتی لوبنان، کردووەتە ئامانج؛ تونێلەک کە بە وتەی ئەو “حیزبوڵڵا بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەی جەنگی تایبەت بە ئامانجگرتنی سوپای ئیسرائیل” بەکاری دەهێنا.

لە هەواڵێکی پەیوەندیداردا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوێنێ دوو هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ناوچەی سەریج لە نزیکی جرودی گوندی نەبی شیت، لە سنووری زنجیرە چیای ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

هەروەها، دەیان گوند و شارۆچکەی باشووری لوبنان بوونە ئامانجی هێرشە چڕ و پڕەکانی ئیسرائیل، لەگەڵ دەرکردنی ئاگادارکردنەوە بۆ چۆڵکردنی ناوچەکان، کە بەپێی وەزارەتی تەندروستی لوبنان بووەتە هۆی کوژرانی ١٠ کەس، لەوانە دوو منداڵ و سێ ژن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامی لە زەوییەکانی ” گەڕەسۆر ” بەسەرکردەوە

سەڵاح

‎ ‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ‎دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

گوران

عێراق لە داڕمانی دارایی نزیك دەكەوێتەوە

سەڵاح