zagros news agency

یەکەمین کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمانی ئێران دوای دەستپێکردنی جەنگ بەڕێوەچوو

 

پەرلەمانی ئێران بۆ یەکەم جر دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەم دوایییە، بە شێوەی ئۆنلاین (ڤیدیۆ کۆنفرانس) کۆبوونەوەیەکی ئاشکرای ئەنجام دا. دوایین کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمان ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، بابەتی ئەم کۆبوونەوەیە “ئاڵۆزییەکانی بازاڕ، نیگەرانییەکانی خەڵک و گرانییەکانی ئەم دوایییە” بوو.
پەرلەمانی شورای ئیسلامی لە دوایین کۆبوونەوەی ساڵی ڕابردوودا، پرسی هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ١٤٠٥ی تاوتوێ کردبوو. هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ “کێشەی تەناهی” دەگەڕێتەوە.
عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، گوتی هەرچەندە پەرلەمان دوای دەستپێکردنی جەنگ کۆبوونەوەی ئاشکرای نەبووە، بەڵام پەرلەمان و نوێنەران لە یەکەم ڕۆژی جەنگەوە چالاکانە ڕۆڵیان گێڕاوە و یاسای بودجەی ساڵی ١٤٠٥ لە ناوەڕاستی جەنگدا یەکلا کراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە. نیکزاد گوتیشی ١٢ کۆبوونەوە بە بەشداریی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی لیژنە تایبەتەکان و ناوەندی توێژینەوە و ئەندامانی دەستەی حکوومەت سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و شێوازی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بەڕێوە چوون، هەروەها زیاتر لە ٩٠ کۆبوونەوە و دانیشتنی چاودێری لە لیژنەکانی پەرلەماندا ئەنجام دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد باقر ویستویەتی ئیڤانکای کچی ترەمپ بکوژێت

گوران

هۆشداری لەبارەی داخستنی گەرووی  هورموز لە ئەگەرەی جەنگدا

سەڵاح

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئەمنیەتی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەردەوامە

یاسین