zagros news agency

گۆڕانکاری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دەکرێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ ، ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ لیوا ڕوکن مەعد بەدای دەراجی دەرچووە وەک فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک. ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی کارگێڕی و سەربازی دێت لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقدا.

بەپێی سەرچاوەکە، فەرمانەکان گواستنەوەی فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، فەریق ڕوکن ساڵح حەرزیشیان گرتووەتەوە، کە کراوە بە سەرۆکی دەستەی پلاندانان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. ئەم گۆڕانکارییانە بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی پۆستە باڵا سەربازییەکان و گونجاندنیانە لەگەڵ پلانە مەیدانییەکان لە پارێزگاکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دوایی کرد

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى ده‌كات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە

یاسین