zagros news agency

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق لە ڕیزبەندیی قەڵەوترین وڵاتانی جیهان و عەرەب دایە

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی گۆڤاری “CEOWORLD” بۆ ساڵی 2026، عێراق وەک یەکێک لەو وڵاتانە دیاریکراوە کە بەرزترین ڕێژەی قەڵەوییان تێدایە لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی.

عێراق لە پلەی 172یەم دایە لە کۆی 197 وڵات، بەجۆرێک ڕێژەی گشتیی قەڵەوی لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە 39.28%.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی قەڵەوی لەنێوان پیاوانی عێراقدا 30.43%یە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لەنێوان ژناندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 48.13%. ئەمەش عێراق دەخاتە ڕیزبەندی وڵاتە هەرە قەڵەوەکانی ناوچەکە.

بەپێی ڕیزبەندییەکە، ڕێژەی قەڵەوی لە وڵاتانی تری ناوچەکە بەم شێوەیەیە:
کوەیت: 57.85% لە پلەی 187ی جیهانیدایە و قەڵەوترین وڵاتی عەرەبییە.
قەتەر: 57.33%
میسر: 50.14%
سعوودیە: 45.56%
بەحرەین: 38.96%
لیبیا: 38.24%
ئوردن: 36.56%
ئیمارات: 34.81%

لە بەرامبەردا، وڵاتی ڤێتنام بە کەمترین ڕێژەی قەڵەوی لە جیهاندا دەستنیشان کراوە کە تەنها 1.72%یە. سەبارەت بە ئەمریکا، ڕێژەی قەڵەوی تێیدا گەیشتووەتە 51.85%، لەکاتێکدا “ساموای ئەمریکی” بە ڕێژەی 75.29% لە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەدایە وەک قەڵەوترین ناوچە.

هۆکارەکان و مەترسییەکان
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی قەڵەوی لەنێوان گەورەساڵانی جیهاندا لە دوای ساڵی 1990وە دوو هێندە زیادی کردووە، و لەنێوان مێردمنداڵانیشدا چوار هێندە گەشەی کردووە.

ئەم دیاردەیە تەنها کێشەیەکی تەندروستی نییە، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تێچووی چاودێریی تەندروستی و دابەزینی توانای بەرهەمهێنانی هێزی کار هەیە، ئەمەش دەبێتە تەحەدایەکی گەورە بۆ ئابووریی وڵاتان.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین

کۆمپنیای Tiktok تایبەتمەندیەکی تر زیاد دەکات

یاسین