ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.
لای خۆیەوە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێزیانی بە دڵنەوایییەکی گەورە دانا.

