zagros news agency

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کەلوپەلی مارلین مۆنرۆ دەخرێنە ڕوو

دار زیادکردنی “Heritage Auctions” ڕایگەیاند، کۆمەڵەیەکی دەگمەن لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەکتەری جیهانی مارلین مۆنرۆ، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەخرێنە ڕوو.

 

ئەم کەلوپەلانە کە تەنیا بۆ کاتێکی دیاریکراو نمایشدەکرێن، وردەکاریی نوێ لەبارەی ژیانی تایبەتی ئەم ئەستێرەیە ئاشکرادەکەن کە بۆ چەندین ساڵ بە شاراوەیی مابوونەوە.

 

کۆمەڵەکە پێکهاتووە لە جلوبەرگ و خشڵ و نامەی دەستنووس و تابلۆی هونەری و شیعر و بەڵگەنامەی دیکە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵانی 1955 بۆ 1962 دەگەڕێتەوە.

 

بەڕێوەبەری بەشی هۆڵیوود لە دار زیادکردنەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەمە دۆزینەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ ناسینی لایەنە مرۆیی و دەروونییەکانی مۆنڕۆ.

 

لەنێو کەلوپەلەکاندا نامەیەکی کاریگەر هەیە لەبارەی کێشە دەروونییەکانی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Some Like It Hot” کە تیایدا باس لە گوشارە بەردەوامەکانی سەر ژیانی دەکات.

 

هەروەها چەندین نامەی دیکە لەبارەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ نووسەری شانۆیی “Arthur Miller” لە زیادکردنەکەدا دەبن.

 

بڕیارە ئەم پڕۆسەیە لە 1ی حوزەیرانی 2026 ئەنجامبدرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی ئەم ئەستێرە ناودارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مولحم زێن کۆنسێرتێک لە لوبنان سازدەکات

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

تایلۆر سویفت داهاتێکی زۆر بۆ هونەرمەندانی جیهان دەگەڕێنێتەوە

ART