zagros news agency

لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ دابەزی

 

​ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بازاڕەکانی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانیدا گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان ڕوویان لە نزمبوونەوەی زیاتر کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ سەرهەڵدانی گرژییە جیۆپۆلەتیکییە نوێیەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر بازاڕی وزە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 145,971.62 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,540.23 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 145.97 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​شارەزایانی بازاڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری دابەزینی ئەمڕۆی نرخی زێڕ بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نیگەرانییەکان لە تەشەنەکردنی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە. ئەم دۆخەش دوای ئەوە هات کە ئیمارات ڕایگەیاند هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر وێستگەیەکی کارەبا، هاوکات سعودیەش ڕایگەیاند کە توانیویەتی ٣ درۆنی هێرشبەر بەرپەرچ بداتەوە؛ ئەم ڕووداوە جیۆپۆلەتیکیانە لەگەڵ سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکاندا بوونە هۆی بازدانی نرخی نەوت، کە ئەوەش لە بەرامبەردا مەترسییەکانی هەڵاوسانی زیاتر کرد و فشاری خستە سەر نرخی زێڕ.
​سەرباری ئەم پاشەکشە جیهانییە لە دەستپێکی هەفتەدا.

لە بازاڕەکانی ناوخۆدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخەکان جێگیرییەکی ڕێژەییان بەخۆوە بینی ، کە بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوە دەکرێت؛ عەیار 22 بە 1,023,472 دینار، عەیار 21 بە 976,950 دینارە و عەیار 18 بە 837,386 دینار جێگیر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری لەسەر ده‌ربازبونی فه‌رمانده‌یه‌كی لاهور شێخ جه‌نگی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

سوودانی چەند گۆڕانکارییەک له وەزارەتەکاندا دەکات

یاسین

مەحموود مەشهەدانی: هەرێمی كوردستان، بەر لە 2003، بەراورد بە ئێستە زۆر جیاوازە

سەڵاح