ئەمڕۆ مونا نەبی قەهوەچی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ڕایگەیاند، هاووڵاتیان بە مافی خۆیان چاوەڕوانی ئەوەن کە دامەزراوە دەستوورییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ بهێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەر دواکەوتنێکی تر کاریگەریی نەرێنی لەسەر متمانەی خەڵک بە پڕۆسەی دیموکراسی جێدەهێڵێت و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندیی گشتی بخەنە پێش هەموو شتێکەوە.
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان داوا دەکات هەموو لایەنەکان هەنگاوی جیددی بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە قۆناغی چاوەڕوانی، چونکە خەڵکی کوردستان شایستەی ئەوەن حکومەتێکی کارایان هەبێت کە وەڵامدەرەوەی داواکارییە ڕەواکانیان بێت.

