zagros news agency

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی موقتەدا سەدر دەچێتە نێو هێزە حکومییەکانی عێراق

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ئایینیی عێراق، ڕای گەیاند باڵی سەربازیی بزووتنەوە سیاسییە شیعەکەی لەنێو هێزە تەناهییەکانی حکوومەتی عێراقدا تێکەڵ دەکرێت.
سەدر داوای لە لایەنە چەکدارەکانی دیکەی عێراقیش کرد هەمان هەنگاو بنێن و چەکەکانیان ڕادەستی حکوومەت بکەن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دەدرێت گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق بە مەبەستی سنووردارکردنی دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران زیادیان کردووە.
چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی سەدر لە شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ و هەروەها شەڕی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرێکی نوێی پیسکەری هەوا ئاشکرا کرا 

سەڵاح

بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران: گەرووی هورمزمان بەتەواوی کۆنترۆڵکردووە

یاسین

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گرێبه‌سته‌كان و به‌نزینی 450 ده‌خاته‌روو

یاسین