zagros news agency

هیندستان: ١٠ دەریاوانی هیندی لە ئێران ئازاد کران

بەرپرسانی دەریاوانیی هیندستان ڕایان گەیاند ١٠ دەریاوانی هیندی کە لە تەممووزی ٢٠٢٥ەوە لە ئێران زیندانی کرابوون، دوای هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان ئازاد کراون.
فەرمانگەی گشتیی کەشتیوانیی هیندستان گوتی تاقمی کەشتیی “ئێم ڤی هاربوور فینێکس” دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە لە نزیک بەندەری جاسک لە ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن هێزی دەریاییی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون.
ئەم دامەزراوەیە لە بەیاننامەیەکدا گوتی دەریاوانەکان ئازاد کراون و لە دۆخێکی جێگیردایە، ئێستاش هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەیان بۆ هیندستان دەکرێت. ماڵپەڕەکانی چاودێریی کەشتییەکان دەڵێن ئەم کەشتییە نەوتهەڵگر بووە و ئاڵای وڵاتی پالاووی پێوە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەوروپادا کۆمپانیایەکی ئەڵمانی مووشەکێکی بازرگانی بۆ خولگەی زەوی هەڵدا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

یاسین