zagros news agency

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: دوو گورزی ئاسمانیی له حەشارگەیەکی داعش لە ئەنبار درا

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە دوو هێرشی ئاسمانیی سەرکەوتوویان کردووەتە سەر حەشارگەیەکی تێرۆریستانی داعش لە قووڵایی بیابانی پارێزگای ئەنبار.

له راگەیەندراوی ئۆپەراسیۆنه هاوبەشەکاندا هاتووه: هێرشەکان لە سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ(لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ و ٠٢:٢٠) بەپێی زانیاریی وردی هەواڵگریی سەربازی و بە پلانی شانەی بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدراون.

ئۆپەراسیۆنه هاوبەشەکان ئاشکرای کرد: دەستبەجێ دوای هێرشەکان، هێزێکی هاوبەش لە فیرقەی پێنجی سوپا و هێزە پاڵپشتەکان بە سەرپەرشتیی فەرماندەی فیرقەکە، چوونەتە شوێنی بۆردومانەکە بۆ پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه هاوبەشەکان جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم پێکهاتەکانیاندا بەردەوام دەبن لە ڕاوەدووڕان و لەناوبردنی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش لە هەر شوێن و دۆڵێک بن، تا کۆتاییهێنان و هەڵکێشانی یەکجاریی ڕەگی تێرۆر لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەمیشەیی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 26.4 بە فەرمی بلاوکردەوە

یاسین

ڤەژین مزیری: پارتی لخۆشی و نەخۆشیا یا دگەڵ خەلکێ خۆ

یاسین

پوختەی لێدوانی هانزی فلیک لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی

یاسین